نەخۆشییە باوەکان (Common Illnesses)

هەوکردنی قوڕگ

1 خولەک خوێندنەوە
کۆتا نوێکردنەوە: 27.09.2024
0 بینەر
M
نوسراوە لە لایەن Mhammad Salm — September 27, 2024
هەوکردنی قوڕگ

✓ پێداچوونەوەی پزیشکی کراوە

پێداچوونەوە کراوە لەلایەن: Mhammad Salm, پسپۆڕی پزیشکی

تایبەتمەندی: نەخۆشییە باوەکان (Common Illnesses)

بەرواری پێداچوونەوە: 27.09.2024

دوا نوێکردنەوە: 01.07.2026

هەموو ناوەڕۆکەکانمان لەلایەن پزیشکە پسپۆڕەکانی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریمانەوە پێداچوونەوە دەکرێن. ئەنجومەنی ڕاوێژکاری ببینە

هەوکردنی قوڕگ

هەوکردنی قورگ دەبێتە هۆی ئازار و خوران لە قورگ، حاڵەتەکە خراپتر دەبێت کاتێک شتێک قوت دەدەیت. دیارترین هۆکاری قورگ ئێشە و هەوکردنی، ڤیرۆسە کە لە ئەنجامی سەرما و هەڵامەت دووچارمان دەبێت.

هەندێک جاریش، بەکتریا دەبێتە هۆی هەوکردنی قورگ.

*-هۆکارەکان

1-بەکتریا و ڤایرۆس

2-هەستیاریی (حەساسیەت)

3-هەوای وشک

4-جگەرە و هەڵمژینی ماددە کیمیاییەکان

5-ترشەڵۆکی گەدە

6-برینداربوونی قورگ بەهۆی خواردن

7-نیشانەکان

8-هەستی ئازار و خورانی قورگ

9-ئازارەکە زیاتر دەبێت کاتێک خواردن یان خواردنەوە قوت دەدەیت

10-سەختی قوتدانی خواردن

11-هەڵئاوسانی رژێنەکانی دەوری قورگ و چەناگە

12-هەڵئاواسان و سووربوونەوەی زمانە بچکۆلە

13-گۆڕانی دەنگ

*-کاریگەرییەکان

•-بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش

•-کۆکە

•-تەڕبوونی لووت

•-پژمین

•-ئازاری لەش

•-سەر ئێشە

•-رشانەوە و زیاد بوونی هەستی رشانەوە

*-چارەسەر

غەرغەرەکردن بە خوێیاو (ئاو و خوێ)

خواردنەوەی گەرم وەکو چای گەرم لەگەڵ هەنگوین، یان ئاوی گەرم لەگەڵ لیمۆ

شێدارکردن هەوا

خۆ دوورخستنەوەی لە خواردنە گازییەکان، جگەرە و کحول

پشوو بە قورگت بدە و ماندووی مەکە

خواردنی شتێکی سارد وەکو ئایسکرێم

تێبینی، ئەگەر دوای یەک هەفتە قورگ ئێشەکەت باش نەبوو، بەڵکو بووە هۆی هەناسە تەنگیی، پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت.

تاگە پەیوەندیدارەکان
MedicalInfo

یارمەتیمان بدە بۆ باشترکردنی ناوەڕۆکەکانمان

ئاگاداری پزیشکی گرنگ

ئەم بابەتە تەنها بۆ مەبەستی زانیاری و پەروەردەییە. بە هیچ شێوەیەک نابێت وەک جێگرەوەی ڕاوێژی، دەستنیشانکردن، یان چارەسەری پزیشکی کارپێکراو لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە سەیر بکرێت. هەمیشە داوای ڕاوێژی پزیشکەکەت بکە پێش گۆڕینی هەر شێوازێکی چارەسەر.